هه‌ڵپه‌ساردنی ڕاسپارده‌ییی هێزه‌کانی که‌نه‌دا له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌شی جیهان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی که‌نه‌دا ڕای‌گه‌یاند: تا ساته‌وه‌ختێک دۆخه‌که‌ ئاماده‌ نه‌بێت بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ڕاسپارده‌ی هێزه‌کانی که‌نه‌دا له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و هێزانه‌ ته‌نیا چاو‌دێری له‌سه‌ر دۆخه‌که‌ ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌نه‌دا ته‌نیا وڵاتێکه‌ که‌ پاش گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان و کشانه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان ئه‌رک و ڕاسپارده‌کانی خۆی هه‌ڵپه‌ساردووه‌.

دانیێڵ دۆبۆتیلیێر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی که‌نه‌دا له‌م باره‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی ئۆتاوا سیتی زن ده‌ڵێت: به‌هۆی ناسه‌قامگیر بوونی دۆخی ئێستای عێراق هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی که‌نه‌دا به‌ شێوه‌ی کاتی هاوکاریی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق هه‌ڵده‌په‌سێرن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی که‌نه‌دا سه‌باره‌ت به‌ چالاکییه‌کانی ئێستای هێزی وڵاته‌که‌ی که‌ هێشتاش له‌ هه‌رێمی کوردستان نه‌چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و هێزانه‌ له‌ ئێستادا خه‌ریکی چاودێری له‌سه‌ر دۆخی عێراق و داڕشتنی به‌رنامه‌ بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی قۆناغێکی نوێ له‌ چالاکییه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستانن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8979

Your Comment

You are replying to: .
captcha