پرسی بەشداری کردنی نوێنەرە کوردەکان لە گشتپرسیی هەرێمی کوردستان کۆتاییی پێ­هاتوووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی پارتی دەڵێت: پرسی ئەو نوێنەرانەی لە گشتپرسییەکەی 25ی سیپتەمبێردا بەشدارییان کردبوو کۆتاییی پێ­هاتوووە.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس موحسین سەعدوون بە ماڵپەڕی هەواڵی شەفەق نیوزی وتوە: دۆسیەی ئەو نوێنەرە کوردانەی پەڕلەمانی عێراق کە بەشداری گشتپرسیی هەرێمی کوردستان بووبوون لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئاراستەی مەرجەعی داد نەکراوە هەربۆیەش ئەو بابەتە بە بابەتێکی یەکلاکراوە دەزانرێت.

سەعدوون زیادی کرد: دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە حوکمەکەی خۆیدا سەبارەت بە گشتپرسی ئاماژەی بە پرسی نوێنەرانی بەشداربووی ئەو گشتپرسییە نەکردبوو و نوێنەرە کوردەکان بە شێوازی ئاسایی بەشداری دانیشتنەکانی پەڕلەمان دەبن و دەکرێت ئەو بابەتە بە یەکلاکراوە بزانین

News Code 8945

Your Comment

You are replying to: .
captcha