ئەمریکا داوای بەشداریی هێزەکانی کورد- عەرەبی سووریا لە کۆبوونەوەی ژێنێڤ ده‌کات

بەشی جیهان- شەرقولئەوسەت دەنووسێت: ئەمریکا جەختی کردۆتە سەر بەشداریی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە کۆبوونەوەی ژێنێڤدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە دیپلۆماتیکە عەرەبەکان بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان ڕاگەیاندووە: ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووی ژێنێڤدا کە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا بەڕێوە چوو، پێشنیاری کردووە نوێنەری هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بچێتە ڕیزی دانووستانکارانەوە.

بەڵام تورکیا و هەندێک لە گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ئامادەبوونی هێزی کورد- عەرەب دەربڕیوە و تا ئێستاش مۆڵەتی بەشدارییان پێنەدراوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8902

Your Comment

You are replying to: .
captcha