به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌مدووح چیکماز بازرگانی تورک و له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ناسراو به "گاسنۆقی FETO" له وڵاتی سوودان ده‌ستگیر و بۆ تورکیا گه‌ڕێندرایه‌وه.
هێزه‌کانی ڕێکخراوی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا (میت) به هاوکاریی هه‌واڵگری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی سوودان (NISS) چیکمازیان له سوودان ده‌ستگیر کرد. ناوبراو پاش ته‌شریفاتی یاسایی‌ی ڕاده‌ست کردن، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بۆ تورکیا گه‌ڕێندرایه‌وه.
چیکماز که بازرگانێکی ده‌وڵه‌مه‌نده له بازرگانان و دووکاندارانی شاری چرۆم بۆ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن پاره‌ی کۆ ده‌کرده‌وه و له ڕێگای سوودانه‌وه چه‌ندین میلیۆن دۆلاری بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌نارد.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment