گاسنۆقی FETO له‌ سوودان ده‌ستگیر و بۆ تورکیا گه‌ڕێندرایه‌وه‌

به‌شی تورکیا- مه‌مدووح چیکماز ناسراو به‌ گاسنۆقی FETO و له‌ پشتیوانانی داراییی جه‌ماعه‌تی گولن له‌ سوودان ده‌ستگیر و ڕاده‌ستی هێزه‌کانی هه‌واڵگریی تورکیا کرا‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌مدووح چیکماز بازرگانی تورک و له‌ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ناسراو به‌ "گاسنۆقی FETO" له‌ وڵاتی سوودان ده‌ستگیر و بۆ تورکیا گه‌ڕێندرایه‌وه‌.

هێزه‌کانی ڕێکخراوی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا (میت) به‌ هاوکاریی هه‌واڵگری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی سوودان (NISS) چیکمازیان له‌ سوودان ده‌ستگیر کرد. ناوبراو پاش ته‌شریفاتی یاساییی ڕاده‌ست کردن، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بۆ تورکیا گه‌ڕێندرایه‌وه‌.

چیکماز که‌ بازرگانێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ بازرگانان و دووکاندارانی شاری چرۆم بۆ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن پاره‌ی کۆ ده‌کرده‌وه‌ و له‌ ڕێگای سوودانه‌وه‌ چه‌ندین میلیۆن دۆلاری بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ ده‌نارد.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8831

Your Comment

You are replying to: .
captcha