بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆک و جێگر و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی کاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا، که سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریکاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆکی ئه‌رکان و ئه‌فسه‌رانی باڵا ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆکرا له‌باره‌ی جێبه‌جێ کردنی یاسا پهسەندکراوهکان و هه‌نگاوه‌کانی پڕۆسه‌ی چاکسازی و پرسی چاودێری په‌رله‌مانی بۆ خێراترکردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه.
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان داوای به‌رچاوڕونی کرد له‌پرسی جێبه‌جێ کردنی پڕۆسه‌ی چاکسازی حکوومه‌ت و پێداچوونه‌وه‌ی لیستی مووچه و یه‌کخستن و رێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کاندا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕوونی کرده‌وه: له‌پڕۆسه‌ی چاکسازی وه‌زاره‌تدا هه‌نگاوی باش چوینه‌ته پێشه‌وه و له‌رێگه‌ی پێنج لیژنه‌ی سه‌ره‌کییه‌وه ئاڕاسته‌ی چاکسازی به‌هاوکاری هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامی هه‌یه و سه‌ره‌ڕای له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگه‌کان، به‌ڵام ئیراده‌یێکی به‌هێز هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌دوا ده‌رئه‌نجامی چاکسازی، که دروست کردنی هێزێکی نیشتمانی سه‌ربازی سه‌رده‌مییانه‌یه.
له‌باره‌ی یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزه‌کان، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، له‌ئێستادا ته‌واوی لیوا هاوبه‌شه‌کانی پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ی پرۆژه یاسای چاکسازی وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی و راوێژی راسته‌وخۆی هاوپه‌یمانان له‌ڕووی ته‌شکیلات و میلاکاتی سه‌ربازی رێکخراونه‌ته‌وه و هه‌ر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانیشه‌وه بۆ له‌مه‌ودا هاوکاری ماددی و لۆجیستی و سه‌ربازی ده‌کرێن.
شۆڕش ئیسماعیل وتیشی: قه‌باره‌ی هاوکارییه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه، که‌وتۆته سه‌ر ئاستی به‌رفراوانی پرۆسه‌ی چاکسازی له‌سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کاندا، بۆ ئه‌وه‌ش ئاشکرای کرد: که یه‌کگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌کان پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسی هه‌یه‌و له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانانیشه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان گەیەندراوه که ده‌بێت هه‌مووان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا کۆ ببنه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment