پەیوەندیی نەرێنیی یەكێتی و پارتی كاریگەری لەسەر کەرکووک دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: "پەیوەندی نەرێنی یەكێتی و پارتی كاریگەری لەسەر پارێزگاكەمان دەبێت".

کوردپرێس: ئەحمەد عەسكەری ئەندامی فراكسیۆنی باریەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوا وتی: "هەموو پەیوەندیێكی نەرێنیی یەكێتی و پارتی رەنگدانەوەی لەسەر شەقامی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەكان دەبێت و پێویستە لەئێستادا بە زووترین كات كار بكرێت بۆئەوەی پارێزگارێک بۆ کەرکووک دابنرێت تا لەو رێگەیەوە قەرەبووی نەهامەتیەكانی خەڵكی پارێزگاكە بكرێتەوە".

ناوبراو وتیشی "رێككەوتن هەیە لەنێوان لایەنەكان بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد، بەڵام بەداخەوە هەنگاوەكان زۆر لەسەرخۆن و بەپێی پێویست نین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86496

Your Comment

You are replying to: .
captcha