کوردپرێس:
ڕووسیا پاش هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2014 که ئاماده‌بوونی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌رێم که‌م‌ڕه‌نگتر بوویه‌وه خه‌ریکه کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی خۆی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه و باشووری عێراق ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای سه‌رمایه‌دانه‌ری و دروست‌کردنی ژێرخان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان زه‌مینه‌ی ده‌ستوه‌ردانی زیاتری وڵاته‌که‌ی فه‌راهه‌م بکات.
له ئێستادا دوو کۆمپانیای گه‌وره‌ی ڕۆسنه‌فت و گازپرۆم چه‌ندین ملیار دۆلار سه‌رمایه‌دانه‌رییان له که‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان کردووه و له واقیعدا پیشه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه. کۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسیا له ڕێگای گرێبه‌سته‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی ساڵانی 2017 و 2018 سه‌ره‌ڕای پێش‌کڕینی به‌شێک له نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان بۆ بازاڕه‌کانی جیهانی گرتۆته ده‌ست. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ژماره‌یێک له کۆمپانیاکانی چالاکی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان یان ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به‌جێهێشتووه یان داراییه‌کانیان به کۆمپانیاکانی دیکه‌ی وڵاتان فرۆشتووه.
له‌مدواییه‌دا گۆڤاری ئۆیل پرایس شرۆڤه‌یێکی له‌باره‌ی به‌شداریی کۆمپانیا نه‌وتییه ڕووسییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق ئه‌نجام داوه و کاره‌کانی ئه‌و کۆمپانیایانه به پلانڕێژکراو وه‌سف ده‌کات.
گۆڤاره پسپۆڕییه‌که‌ی بواری نه‌وت و گاز ئاماژه به‌وه ده‌کات که ڕووسیا جگه له سه‌رمایه‌دانه‌ری له که‌رتی نه‌وت و گازی عێراق ده‌یهه‌وێت که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕکه‌ر به عێراق بفڕۆشێت و ئه‌و کارانه‌ش ڕێخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ نفووزی هه‌رچی زیاتری ڕووسیا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان که ئامانجه دواییه‌که‌ی نفووزی زیاتری ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و سنووردارکردنی نفووزی ئه‌مریکایه له عێراق.
چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا هه‌واڵده‌ریی تاسی ڕووسیا باسی له سه‌فه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کردبوو. بڕیاره سێرگه‌ی لاڤرۆف پاش دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆ ببێته‌وه. هه‌رچه‌ند له به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ دیداری شانده‌کانی ئه‌مریکا له هه‌ولێر دیداری لاڤرۆف له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کوردی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده گرنگ نییه به‌ڵام ده‌توانێت ده‌ستپێکی په‌یوه‌ندیی سیاسیی زیاتری مۆسکۆ له‌گه‌ڵ کوردی عێراق بێت.
میدیاکانی ڕووسیا له زاری به‌رپرسانی باڵای مۆسکۆوه باسیان له ڕه‌زامه‌ندیی به‌غدا له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانی ڕووسیا و هه‌رێمی کوردستان کرد و ڕایان‌گه‌یاندووه که به‌غدا هیچ کێشه‌یێکی له‌گه‌ڵ ئه‌م گرێبه‌ستانه نه‌ماوه. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ساڵی 2014 عێراق سکاڵای دژی جووڵه‌ی که‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگریی کالاوریتای هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و ئه‌مریکا به‌رز کردبوو و ڕێگری له خاڵی‌کردنی وه‌جبه‌ی یه‌ک ملیۆن به‌رمیلی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌مریکا کردبوو و کالاوریتا دوای چه‌ندین مانگ سه‌رلێشێواوی له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له ئه‌نجامدا گه‌ڕایه‌وه مه‌دیته‌رانه بۆ ئه‌وه‌ی له زاری هه‌ندێک هه‌واڵده‌ریی وه‌ک ڕۆیتێرز و بلوومبێرگه‌وه نه‌وته‌که‌ی به ئیسرائیل بفرۆشێت.
ڕه‌ئووف مامدۆف کارناسی که‌رتی نه‌وت و وزه له دیمانه‌ی ئه‌مدواییه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس باسی له پلانداڕێژییه‌کانی ڕووسیا کرد بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نفووزی خۆی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی پاش زاڵبوونی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و عێراق چالاکییه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و هه‌رێم سنووردار بکاته‌وه.
توێژه‌ری ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به به‌شداریی کۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان کرد و به هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسی گوت: ئاماده‌بوونی کۆمپانیای نه‌وتیی ڕۆسنه‌فتی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری هه‌رێمی کوردستان بێت بۆ دروست‌کردنی له‌مپه‌ر له به‌رانبه‌ر گوشاره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له ده‌توانێت له ئه‌نجامدا زاڵبوونی کۆمپانیای ڕۆسنه‌فت له‌سه‌ر سه‌رچاوه گرینگه‌کانی نه‌وت و غازی هه‌رێمی کوردستانی لێبکه‌وێته‌وه.
ناوبراو هۆشداریشی دابوو که به‌شداریی به‌رفراوانی ڕووسیا له پیشه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت ئه‌و ناوچه‌یه بکاته داوێک بۆ مۆسکۆ.
دیپلۆماتکارێکی وڵاتانی ناوچه‌که به ئۆیل پرایسی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌مریکا له ساڵی 2014 به‌ڵێنی به کورده‌کانی عێراق دابوو له‌جیاتی هه‌بوونی هێزه کوردییه‌کان وه‌ک هێزێکی پیاده‌ی ئه‌مریکا له شه‌ڕی دژ به داعش پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان بکات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2017 و ڕووداوه‌کانی پاش ئه‌وه‌ش که له‌ده‌ستدانی که‌رکووکی لێکه‌وته‌وه پشتیوانییێکی له کورده‌کان نه‌کرد به‌ڵام به‌و شێوه‌یه که ئۆیل پرایس ده‌ڵێت به‌رپرسانی عێراق هێشتا شک و گومانیان به واشنتن هه‌یه که‌واته به‌غدا بۆ دروست‌کردنی هاوسه‌نگی پێشوازی له په‌ره‌پێدانی چالاکییه‌کانی مۆسکۆ له عێراق ده‌کات.
ئۆیل پرایس ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌مریکا له ڕێگای داگیرکردنی عێراق و سزادانی ئێرانه‌وه گۆشه‌گیر بووه و سیاسه‌تی سه‌رلێشێواو و گرێخواردووی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی سووریا کشانه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی هێزه‌کانی واشنتن له سووریای به‌دواوه ده‌بێت و ده‌نووسێت: له ئێستادا مۆسکۆ ده‌توانێت جێژنی سه‌رکه‌وتن بۆ خۆی ساز بکات. به بۆچوونی ئه‌م گۆڤاره، ڕۆسنه‌فتی ڕووسیا له ڕێگای گرێبه‌سته‌کانی ساڵی 2017وه توانیویه‌تی پیشه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێم بگرێته‌ده‌ست و له هه‌مان شێوه‌ش هه‌وڵه‌کانی بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و غازی عێراق چڕ ده‌کاته‌وه.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=78439
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment