کوردپرێس:
ڕێکخراوی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ له نوێترین ڕاپۆرتیدا هه‌رێمی کوردستانی به‌وه تۆمه‌تبار کرد که ڕێگه نادات 4 هه‌زار و 200 خێزانی ئاواره‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ی دانیشتووی 12 گوندی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان له حاڵێکدا ئه‌و گوندانه ساڵی 2016 له بنده‌ستی داعش ئازاد کراون و له ئێستادا که بنه‌ماڵه عه‌ره‌به‌کانی سوننه ده‌یانهه‌وێت بۆ ناوچه‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی کوردستان ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌کات.
ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ ئیدعای کردووه که له ئێستادا 3400 که‌س له‌و عه‌ره‌بانه له که‌مپی ئاواره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ژین و به‌رپرسێکی هه‌رێمی کوردستانیش نامه‌یێکی بۆ ڕێکخراوی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ ناردووه و باسی له‌وه کردووه که ئه‌و ئاوارانه ده‌توانن بۆ 12 گوندی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی هیچ که‌سیان نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌کانیان.
ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ ڕاشیگه‌یاندووه که هه‌رێمی کوردستان له‌جیاتی نیشته‌جێکردنی دانیشتوانی سه‌ره‌کیی گونده‌کان ده‌ستی داوه‌ته گواستنه‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌به‌کانی لایه‌نگری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه.
لامه فاکح، توێژه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ به ماڵپه‌ڕی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی وتووه: حكوومه‌تی هه‌رێم به بێ بوونی هۆكارێكی یاسایی ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران خێزانی ئاواره‌ی عه‌ره‌ب بۆ گونده‌کانیان ده‌كات و ئه‌م بابه‌ته‌ش پێشێلکردنی مافی مرۆڤه و حکوومه‌تی هه‌رێم ته‌نها ڕێگه به‌و كورد و عه‌ره‌بانه ده‌درێت كه باڵاده‌ستن ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه گوندنشینه عه‌ره‌به سوننه‌کان سزا ده‌درێن به بێ هۆ.
ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ هۆکاری ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره عه‌ره‌به سوننه‌کان بۆ گونده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ به تهڤلبوونی ئه‌و که‌سانه به ڕیزه‌کانی داعشه‌وه ڕاده‌گه‌یێنێت به‌ڵام ته‌ئکیدی کردووه که هۆکاره‌کان نایاسایین.
ڕێکخراوه‌که ئیدعاشی کردووه که وێنه سه‌ته‌لایتییه‌کان ده‌ریده‌خات که هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کان ده‌کات و له‌و شوێنانه سه‌نگه‌ریان دروست کردووه.
ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ داوای له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه به‌په‌له داپه‌ڕه ئه‌نجامدراوه‌کان بۆ ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره عه‌ره‌به سوننه‌کان بۆ گونده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ بوه‌ستێنێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه‌که، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگری كردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره عه‌ره‌به‌كانیان بۆ پێنج هۆكار گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش بریتین له: نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پێویست، بوونی كۆگای ته‌قه‌مه‌نی پووچهڵنهكراو، بوونی ژماره‌یێكی زۆر مینی چێنراو كه لانه‌براون، ڕووخان و داڕمانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها ناكۆكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پرسی موڵكایه‌تی و خاوه‌ندارێتیی زه‌وی و زار و ئه‌و پرسه ئه‌منییانه‌ی له دوای ڕاپرسییه‌که‌ی (2017)ی هه‌رێمی كورستان هاتوونه‌ته كایه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment