بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 3ی ئەیلوولی 2019 نیلس ئانێن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کردووە.
سەفین دزەیی لە توویتەری خۆی دەڵێت "دەمانەوێ هاوئاهەنگی و دۆستایەتیی بەردەوام و نایابمان لەگەڵ ئەڵمانیا پەرەپێبدەین".
ئەڵمانیا یەک لەو وڵاتانەیە کە لە ماوەی شەڕی داعشدا یارمەتیی سەربازیی زۆری ئاراستەی هەرێمی کوردستان کرد و بە پڕچەک کردن و مەشق پێکردنی پێشمەرگە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
Your Comment