حزبێكی نوێ له‌ سلێمانی ڕاگه‌یێندرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ شاری سلێمانی حیزبێکى نوێ به‌ ناوى "بزووتنه‌وه‌ی چاكسازیی نیشتمانی" ڕاگه‌یێندرا كه‌ سه‌رجه‌میان ئه‌و كه‌سانه‌ن پێشتر له‌ حزبی سۆسیالیست جیا بوونه‌ته‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 1ی ئه‌یلوولی 2019 له‌ مه‌راسیمێکدا له‌ شاری سلێمانی حزبێكی سیاسیی نوێ به‌ ناوی "بزووتنه‌وه‌ی‌ چاكسازیی‌ نیشتمانی‌" كه‌ له‌ حزبی‌ سۆسیال دیموكراتی‌ كوردستان جیا بۆته‌وه‌، خۆی‌ وه‌ک حزبێكی‌ سیاسیی‌ نوێ‌ ناساند و وه‌ک خۆیان بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن ئه‌وان باڵی ناڕازیی ناو حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بوون كه‌ له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ له ‌نێو ئه‌و حزبه‌ له‌ژێر ناوی "ڕه‌وتی چاكسازیی سۆسیالیست" كاریان کردووه‌.

دامه‌زرێنه‌رانی حیزبه‌‌که له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا به‌یاننامه‌یێكی حزبه‌ نوێیه‌که‌یان خوێنده‌وه‌ و ڕایان‌گه‌یاند: له‌ قۆناغی ڕابردوودا هه‌وڵه‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی حزب له ‌ڕێگه‌ی چاكسازی‌كردنێكی گشتگیره‌وه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجام بۆیه‌ "بزووتنه‌وه‌ی چاكسازیی نیشتمانی" وه‌ک بزووتنه‌وه‌یێكی سیاسیی نیشتمانیی چاكسازیخواز خۆی ڕاده‌گه‌یێنێت.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌که‌یاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که‌ وه‌ک بزووتنه‌وه‌یێکى جه‌ماوه‌ریی چاکسازیخواز تێده‌کۆشن بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى چاره‌نووس و گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان له ‌ڕێگاى چاکسازیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و نوێبوونه‌وه‌ى سیسته‌مه‌کانى خزمه‌تگوزاری و به‌ڕێوه‌بردن و ده‌ستبه‌رکردنى مافه‌کانى ژنان و لاوان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86077

Your Comment

You are replying to: .
captcha