به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 27ی ئابی 2019 عه‌بدوڵڵا مه‌حموود محه‌مه‌د وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و کاروباری ئه‌نفالکراوانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودی سه‌رکۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر دیداری کرد و له دیداره‌که‌دا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: بێگومان له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌کان و به تایبه‌تی له هاوکاریی ئابووری و بازرگانیدا په‌ره‌ی پێده‌درێت.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود محه‌مه‌د جه‌ختیشی کرده‌وه: هاوکاری و شه‌ڕکردنی ئێران شانبه‌شانی ئێمه دژ به سته‌م و داگیرکاریی ڕژێمی به‌عس و هه‌روه‌هاش له شه‌ڕی دژ به داعشدا بیر ناکه‌ین و ئه‌و برایانه‌مان له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی ئێمه شه‌هید کران ناویان له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه.
ناوبراو زیادی کرد که پێشوازی له هه‌موو جۆره هاوکارییێکی هاوبه‌ش ده‌که‌ن بۆ به به‌ڵگه‌کردنی یاد و بیره‌وه‌ریی شۆڕشگێڕان و ئه‌زموون وه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌کتر و ڕێزدانان بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و قوربانییانی شه‌ڕ.
هه‌ر له دیداره‌که‌دا سه‌رکۆنسووڵی ئێرانیش هیوای ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستانی له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تدا خواست و گوتیشی: هه‌موومان قه‌رزداری شه‌هیدان و گیانبهختکردووانین و پێویسته هه‌وڵ بده‌ین نه‌وه‌ی نوێ و جیلی داهاتوو به هه‌موو شێوه‌یێک له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی ژیان و خه‌بات و له‌خۆبردووییی شه‌هیدان ئاشنا ببن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment