به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 7ی ئابی 2019 تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا -که به شێوه‌ی هاوبه‌ش چاودێری له‌سه‌ر ده‌که‌ن- ئیتیفاقیان کرد. به‌رپرسانی کوردی سووریا به ڕۆیتێرزیان ڕاگه‌یاندووه که هێز و چه‌که قورسه‌کانیان له ناوچه ئارامه ئیتیفاقکراوهکهی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له ناو خاکی سووریا ده‌به‌نه ده‌ره‌وه. تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که ئه‌گه‌ر کاره‌کان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامی ئاماژه‌پێکراو له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه دوا بخرێت ئه‌وا به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ داگیرکردنی باکووری سووریا که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورده جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
مسته‌فا بالی وته‌بێژی هێزی سووریای دیموکرات که هێزه کوردییه‌کانی سووریا ناسراو به یه‌په‌گه به‌شی سه‌ره‌کیی ئه‌و هێزانه پێکده‌هێنن به هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاندووه: سنوورێک که ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا تێیدا دروست ده‌کرێت قووڵاییه‌که‌ی به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ 5 بۆ 14 کیلۆمه‌تر و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که گوند و بنکه سه‌ربازییه‌کان له‌خۆ ده‌گرێته‌وه نه‌ک شاره‌کانی هه‌ڵکه‌وتوو له ناوچه‌که.
ناوبراو زیادی کرد: سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی سووریای دیموکرات له ناوچه ئارامه‌که‌ی تورکیا و ئه‌مریکا تێکده‌درێت و کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که ده‌خرێته ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی خۆجێیی و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو 23ی ئابی 2019 فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ته‌ئکیدی کردبوو که کورده‌کان ژماره‌یێک له سه‌نگه‌ره‌کانی خۆیان له‌و ناوچه‌یه تێک داوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی کوردی سووریا جه‌ختی کرده‌وه که هێزی تورکیا و ئه‌مریکا به شێوه‌ی هاوبه‌ش چاودێری له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ده‌که‌ن به‌ڵام پێگه‌ی سه‌قامگیریی ئه‌وان له ناو خاکی تورکیادایه. ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه "میکانیزمی ئه‌منی و نه‌ک ناوچه‌ی ئارام" دروست ده‌کات که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا دروست ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یێکی متمانه‌پێکراو و به‌شداربووی گفتوگۆکانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا به ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند: هێشتاکه گفتوگۆکانی نێوان دوو وڵات له‌سه‌ر قووڵاییی ناوچه ئارامه‌که درێژه‌ی هه‌یه و له ئێستادا ته‌نها له‌سه‌ر به‌شێکی ناوچه ئارامه‌که ڕێککه‌وتوون و ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ش قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێ ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌که زیادی کردووه: تورکیا و ئه‌مریکا به شێوه‌ی هاوبه‌ش چاودێریی ده‌که‌ن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی چه‌کی قورس له‌و ناوچه‌یه، تێکدانی سه‌نگه‌ره‌کان و کشانه‌وه‌ی هێزی کوردی سووریا له شاری گرێسپی تا سرێکانی به درێژاییی 100 کیلۆمه‌تر. ئه‌م به‌شه ته‌نها یه‌ک له‌سه‌ر چواری ناوچه ئارامه ئاماژه‌پێکراوه‌که‌ی تورکیایه له درێژاییی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ باکووری سووریا.
به‌رپرسێکی تورکیا له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی نێوان وڵاته‌که‌ی و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام به ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند: هه‌ندێک ناکۆکی و ململانێی نێوان دوو وڵات چاره‌سه‌ر کراوه و ئه‌مریکا هه‌نگاوگه‌لێکی هه‌ڵگرتووه به‌ڵام هێشتا تورکیا ناڕازییه و هێشتا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام به قووڵاییی 32 کیلۆمه‌تر ته‌ئکید ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment