به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ ئاماژه به ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێکی سه‌ره‌کیی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌فریقییه‌وه بۆ تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت: هه‌ندێک کاری باشمان کردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه جه‌ماعه‌تی گوله‌ن فه‌رمانی به ئه‌ندامه‌کانی خۆی کردووه سه‌ردانی وڵاتانی شه‌نگه‌ن نه‌که‌ن.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاشکرای کرد ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له زۆرینه‌ی وڵاته ئه‌ورووپییه‌کاندا هه‌ن و به‌و وڵاتانه‌دا هاتوچۆ ده‌که‌ن. له کێشوه‌ری ئه‌فریقاش چوار پێنج وڵات هه‌ن که له‌وێ چالاکی ده‌که‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماژه‌ی به دزه‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کرد و وتیشی: پاکتاوێکی جیدی له وه‌زاره‌تخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌نجام دراوه. له‌سه‌دا 25ی فه‌رمانبه‌رانی کۆنسوڵخانه‌کان و باڵوێزخانه‌کانیش چالاکییه‌کانیان هه‌ڵپه‌سێردراوه. ئه‌و کاره‌ش به گوێره‌ی به‌ڵگه‌ی بڕواپێکراو ئه‌نجام دراوه. له وه‌زاره‌تخانه‌دا کۆمیسیۆنێکمان دامه‌زراندووه و بۆ پێش‌گرتن له هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵه‌یێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو به هه‌موو ناڕه‌زاییه‌کان پێڕاده‌گه‌ین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment