بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی یەکشەمە 27ی گەلاوێژ بەرانبەر بە 18ی ئابی 2019 روحوڵڵا غوڵامی بەڕێوەبەری گومرگی مێهران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 98دا بە ڕێژەی 404 ملوێن دۆلار کاڵا لە سنووری مێهرانەوە بەرەو بازاڕەکانی عێراق نێردراوە و ڕێژەی ناردنکارییش ڕووی لە زیادبوونە.
ناوبراو زیادی کرد هەر لە ماوەی چوارمانگی یەکەمی ساڵی 98دا بە ڕێژەی 630 هەزار تەن کاڵا نێردراوە کە لەباری بەهای کاڵاوە 28 لە سەد و لە باری کێشی کاڵاکانە 43 لە سەد بەرز بوونەوەی تۆمار کردووە.
دەروازەی سنووری مێهران دەروازەیێکی ئەمنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراقە کە جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ هاتوچۆی زیارەتکاران و گەشتیارانی ئێران و عێراقیش بەکار دەهێنرێت.
Your Comment