به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاندووه: به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی دۆخی سووریا له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا کۆ ده‌بینه‌وه. ئێستاش پێوه‌ندییه‌کانمان به‌رده‌وامه. هه‌روه‌هاش که ئاگادارن پێش چه‌ند ڕۆژ له سووچی، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا دیداری کردووه و له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی هاوکاریی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی سووریا ڕێککه‌وتوون.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاشکراشی کرد: دانووستانی ئه‌ستانه به به‌شداریی ئێران، تورکیا و ڕووسیا درێژه‌ی ده‌بێت. له سه‌ر ڕه‌هه‌ندی دیپلۆماتیکی و سه‌ربازییش دیدار و دانووستانی ئیجابی ئه‌نجام دراوه و له ئاکامی دیداره‌کانیشدا هه‌نگاوی باش هه‌ڵگیراوه.
سه‌رچاوه: سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment