بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەڵێت: له وه‌ڵامی ئه‌و دوو داواكارییه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێین، ساڵی 2007 رێكه‌وتن له نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر كرا، به‌پێی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنه‌كه و هه‌روه‌ها به پشت به‌ستن بهماددهیێكی ده‌ستووری كه پێشمه‌رگه‌ی وه‌ک یه‌كێک له هێزه‌كانی به‌رگریی نیشتمانی ئه‌ژمار كردووه، پێویست بوو مووچه‌و بودجه و ته‌نانه‌ت مووچه‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ش به‌غدا دابینی بكردایه، به‌ڵام رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
فه‌ریق جه‌بار وتیشی: ئه‌و رێكه‌وتنه ئه‌و كات پێویست بوو له نوێنه‌ران وه‌ک ئه‌و یاسایه‌ی بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌رچوو په‌سه‌ند بكرایه، به‌و شێوه‌یه پێشمه‌رگه له‌و ته‌نگژه‌یه رزگاری ده‌بوو، به‌ڵام نه‌كرا.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێی وایه وه‌ک هێزه‌كانی تری عێراق، پێشمه‌رگه به‌رگری له خاكی كوردستان و به‌شێكیش له خاكی عێراق كردووه بۆیه داوا كارین مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بخرێته سه‌ر بودجه‌ی سیادی عێراق، ئه‌رک و فه‌رمانی پێشمه‌رگه‌ش له ده‌ستوور چۆن دیاری كراوه هه‌رێم لاری نییه".
له یه‌كێک له راگهیێندراوهكانیدا، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای كرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بخرێنه ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق یاخود بچووک بكرێنه‌وه.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment