نابێت کوردی عێراق چاوەڕوانیی زۆری لە بایدەن هەبێت

بەشی جیهان- ئۆفرا بنجێو دەڵێت کوردەکانی عێراق گیرۆدەی گرفتی زۆرن و نابێت چاوەڕوانیی زۆریان لە سەرۆککۆماری نوێی ئەمریکا هەبێت نەوازەڵا لەبارەی مەسەلەی سەربەخۆیی.

کوردپرێس:

ژمارەیێک لە سەرکردە کوردە عێراقییەکان لە کاتی هەڵبژاردنی جۆبایدن وەک سەرۆککۆماری نوێ و پێش ئەوەی ناوبراو دەست بە کار ببێت پەیامی پیرۆزباییان بۆ ناردووە. ژمارەیێک لە میدیا ئەمریکییەکان ئاماژەیان بە پێوەندیی ڕابردووی بایدەن لەگەڵ سەرکردە کوردە عێراقییەکان کردووە و بایدەن بە لایەنگر و پشتگیری گەورەی کورد دەزانن.

بەڵام ئۆفرا بنجێو چاودێرێکی کاروباری کوردەکان سەرباری ئەوەی تیشکی خستۆتە سەر پێوەندیی باشی بایدەن لەگەڵ کوردەکان جەختیشی کردۆتەوە کە قیادەی کوردی نابێت چاوەڕوانیی گەورەی لە بایدەن هەبێت.

لە ڕوانگەی ئەو چاودێرەوە نابێت کوردەکان چاوەڕوانیی ئەوەیان هەبێت کە بایدەن بۆ پێکهێنانی کیانێکی سەربەخۆی کوردی هانی کورد بدات یان خود پشتگیرییان بکات.

بەو حاڵەشەوە بنجیۆ لەو بڕوایەدایە کە دەوڵەتی جۆبایدەن دەتوانێت دەوری گرینگ لە دەستەبەرکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لە سەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان ببینێت.

بنجیۆ پێشنیازی ئەوشی بە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا کردووە کە یارمەتیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدات. ناوبراو کوردەکانی عێراق بە هاوپەیمانی ئەمریکا دەزانێت و ئاماژەی بە سامانی سروشتیی دەوڵەمەندی هەرێمی کوردستان کردووە و بوونی ئەمریکا لە هەرێم بە قازانجی کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەزانێت.

News Code 809

Your Comment

You are replying to: .
captcha