زمانی فه‌رمیی قوتابخانه‌کانی باکووری سووریا بوو به‌ کوردی

به‌شی سووریا- زمانی فه‌رمیی خوێندن له‌ قوتابخانه‌کانی کوردستانی سووریا له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ گۆڕدرا بۆ کوردی.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست هاتوون زمانی فه‌رمیی خوێندن له‌ قوتابخانه‌کانی کوردستانی سووریا له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ گۆڕدراوه‌ بۆ کوردی.

زمانی خوێندن له‌و قوتابخانانه‌دا تا ئێستا عه‌ره‌بی بووه‌ و به‌ گوێره‌ی بڕیاری نوێ که‌ له‌لایه‌ن داموده‌زگای هاوپێوه‌نده‌وه‌ ده‌رکراوه‌ ئه‌و زمانه‌ گۆڕدراوه‌ بۆ سه‌ر زمانی کوردی و ساڵی نوێی خوێندن له‌ کوردستانی سووریا خوێندن به‌ زمانی کوردی ده‌بێت.

کورده‌کانی کوردستانی سووریا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن خوێندن و بارهێنان به‌ زمانی کوردی که‌ زمانی زگماکی و دایکییانه‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانی کوردی گه‌شه‌ بسێنێت و له‌ باری کوالێتیی خوێندنیشدا کاریگه‌ریی ئیجابیی هه‌بێت.

سه‌رچاوه‌: زه‌رنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8024

Your Comment

You are replying to: .
captcha