پارتى دیموکرات ‌و یه‌کێتیی نیشتمانی له‌سه‌ر چەند بابەتێک ڕێککەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى شاندى دانوستانکارى یه‌کێتى ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر چوارخاڵ له‌گه‌ڵ شاندى پارتى گه‌شتونه‌ته‌ ڕێکه‌وتن‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان وه‌ردى ئه‌ندامى شاندى دانوستانکارى یه‌کێتى به‌میدیاى نزیک له ‌حزبه‌که‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌و خاڵانه‌ى له‌سه‌رى رێکه‌وتوون بریتین لە:

1. هه‌رێمى کوردستان دابه‌شى چواربازنه‌ى هه‌ڵبژاردن بکرێت.

2. داتاى حکوومه‌تى فیدڕاڵى به‌کار بهێندرێت بۆ دابه‌ش کردنى کورسى به‌سه‌ر بازنه‌کاندا.

3. داتاى بایۆمه‌ترى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بکرێته‌ بنه‌ڕه‌تى نوێکردنه‌وه‌ى تۆمارى بایۆمه‌ترى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێم.

4. دابه‌ش کردنى کورسیه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان نیوه‌ى به‌پێى ریزبه‌ندى لیستى هێزه‌سیاسیه‌کان بن ‌و نیوه‌ى به‌پێى ڕیزبه‌ندى ده‌نگه‌کانبن.

لوقمان وه‌ردى وتیشى: "خاڵى ناکۆکى یه‌کێتى‌ و پارتى کورسى پێکهاته‌کانه ‌و یه‌کێتى پێیوایه‌ پێویسته‌ کورسى پێکهاته‌کان بۆ ئه‌و پێکهاتانه‌ بێت ‌و حزبه‌کان قۆرخى نه‌که‌ن بۆخۆیان".

په‌رله‌مانى کوردستان لە ‌111 کورسى پێکهاتووه ‌و 11کورسى تایبه‌ته‌ به ‌پێکهاته‌کان‌ و به‌شێک له‌ حزبه‌کانى هه‌رێم پێیان وایه‌، ئه‌م کورسیانه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ قۆرخ کراوه‌ و له ‌ململانێکاندا به‌کارده‌هێنرێن دژى حزبه‌کانى تر.

News Code 7812

Your Comment

You are replying to: .
captcha