بەرپرسی پێشووی فەرمانگەی بەرەی تورکمانی لە کەرکووک تیرۆر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەحمەد تاهیر، بەرپرسی پێشووى فەرمانگەى پاسەوانى بەرەى تورکمانى "تیرۆر" کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەى تورکمانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، کە بەرپرسی پێشووى فەرمانگەى پاسەوانى بەرەى تورکمانى لە رێگەى لکاندنی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە تیرۆر کراوە.

هەروەها بەرەى تورکمانى داواى لە فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق و دەزگا ئەمنى و هەواڵگرییەکان کردووە، کە وردەکارى ئەو روودانەوە ئاشکرا بکەن و تۆمەتبارانى بدرێتە دادگە و هەوڵەکانیشیان چڕبکەنەوە بۆ سەپاندنى ئاسایش لە پارێزگاى کەرکووک.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانى کەرکووک دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە کردووە، پێشتر پۆلیسی شارەکە رایگەیاندبوو، ئەو بەرپرسەی پێشووی بەرەی تورکمانی بەهۆی تەقینەوەی گازی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەست داوە.

News Code 7786

Your Comment

You are replying to: .
captcha