لە دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا نزیکەی 42 هەزار ئاوەرەی سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، نزیکەی 42 هەزار سووریی نیشتەجێی تورکیا کە خانووەکانیان رووخاوە یان کەسی نزیک و منداڵیان لەدەست‌داوە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە گوتارێکیدا لە ناوەندی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا -ئافاد لە پارێزگای هاتای، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند: بوومەلەرزەکە وێرانکەر بوو و ئەو هەواڵانەشی بە نادروست لەقەڵەمدا کە باس لە دەستپێکردنی لێشاوێکی کۆچ لە سووریاوە بۆ تورکیا دەکەن و گوتی: "بە هیچ شێوەیەک کۆچی راستەوخۆ بۆ تورکیا رووینەداوە. هەندێک دەنگۆ لەمبارەیەوە هەن، بەڵام ئەو قسانە راست نین".

وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لە گەڕانەوەی پەناخوازانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بۆ زێدی خۆیان کرد و گوتی: "نزیکەی 42 هەزار سووریی نیشتەجێی تورکیا کە خانووەکانیان رووخاوە یان کەسی نزیک و منداڵیان لەدەست داوە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان".

بەگوێرەی دوایین راپۆرتی تایبەت بە پەناخوازان و کۆچبەرانی سووریایی لە تورکیا کە رۆژی 19-1-2023 لەلایەن کۆمەڵەی پەناخوازانی تورکیا بڵاو کراوەتەوە، 3 ملیۆن و 535 هەزار و 898 کەسی خەڵکی سووریا دانیشتووی تورکیان.

News Code 7773

Your Comment

You are replying to: .
captcha