کوردپرێس:
عەدنان عوسمان، ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە، 17ی کانوونی دووهەمی 2021 لە راگەیەندراوێكدا بۆ رایگشتی كە لەڕێگەی هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، وتویەتی"ئاڕاستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نەئەتوانم تیایدا بەشداربم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە."
ئەوەشی خستۆتەڕو"هەر بۆیە بەناچاری و دڵێکی پڕ حەسرەتەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لەئەندامێتی خانەو وتەبێژی بزوتنەوەکە رائەگەیەنم."
هاوكات عەدنان عوسمان، لە تویتێكی دیكە وتویەتی"پێشتر لە ۱٤/۹/۲٠۲٠ دوای ساڵێک لەکارکردنم لەخانە، دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی خانەو لە ۱/۱٠/۲٠۲٠ پێشکەشی جڤات کرد. بەڵام بەهۆی فشاری دڵسۆزان و هاوڕێیان و بەڵێنی هەندێ هەنگاو، ناچارکرام دان بەخۆمدا بگرم. لەئێستادا بۆ ئەوەی چیتر هۆکاری سەرئێشە بۆ خۆم و ئەوان نەبم، دوابڕیاری کۆتایی خۆم دا."
بۆ رای گشتی و گۆڕانخوازانی ئازیز
ئاراستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نەئەتوانم تیایدا بەشدار بم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە.هەر بۆیە بەناچاری و دڵێکی پڕ حەسرەتەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لەئەندامێتی خانەو وتەبێژی بزوتنەوەکە رائەگەیەنم.بە هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێیانم.
پێشتر لە ۱٤/۹/۲٠۲٠ دوای ساڵێک لەکارکردنم لەخانە،دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی خانەو لە ۱/۱٠/۲٠۲٠ پێشکەشی جڤات کرد.بەڵام بەهۆی فشاری دڵسۆزان و هاوڕێیان وبەڵێنی هەندێ هەنگاو،ناچارکرام دان بەخۆمدا بگرم. لەئێستادا بۆ ئەوەی چیتر هۆکاری سەرئێشە بۆ خۆم وئەوان نەبم،دوابڕیاری کۆتایی خۆم دا.
Your Comment