بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبوار ئەحمەد که هاوکات ئه‌ندامی لیژنەی داراییه لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاندووە: "له‌سه‌ره‌تای زستاندا حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان ده‌یانوت نه‌وت به‌شێوازێکی ته‌ندروست دابه‌ش ده‌کرێت و هه‌موو ماڵێک به‌رمیلێک نه‌وتی پێده‌درێت به 103 هه‌زار دینار، تاوه‌کوو ئه‌م کاته‌ش هه‌موو خه‌ڵک وه‌ری نه‌گرتووه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، هاوڵاتیان و حکوومه‌تیش بێزاربوون له باس کردنی دابه‌ش کردنی نه‌وت، له کاتێکدا عێراق سێ به‌رمیل نه‌وتی دابه‌ش کردووه و هه‌رێمی کوردستانیش ده‌توانێت هه‌مان بڕه نه‌وت دابه‌ش بکات.
له‌باره‌ی داهاتی پارێزگای سلێمانی، رێبوار ئەحمەد باسی له‌وه‌کرد، "عه‌یبه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ حکومڕانی هه‌رێمی کوردستان که هه‌رێمێک دوو ئیداره‌ی هه‌بێت، ده‌بێت داهات له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کان کۆ بکرێته‌وه و بچێته یه‌ک خه‌زێنه و یه‌ک گیرفان، له‌وێشه‌وه به عه‌داله‌ت به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان و پڕۆژه و ڕووبه‌ڕ دابه‌ش بکرێت، نه‌ک بوترێت داهاتی ئه‌ملا ئه‌وه‌نده‌ی و داهاتی ئه‌ولاش ئه‌وه‌نده‌یه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "شتێکی باشه که خه‌ڵک بزانێت داهات چه‌نده به‌ڵام هاوڵاتی کاری به‌وه‌نیه که ئه‌مڕۆ چه‌ند پاره کۆبووه‌ته‌وه، به‌ڵکوو کاری ده‌سته‌ی چاودێری و په‌رله‌مانه، هاوڵاتی دو وکاری ده‌وێت، یه‌که‌م، بژێوی هه‌بێت، دووه‌م، شوێنێک هه‌بێت تیایدا بژی و ئه‌مانی هه‌بێت".
Your Comment