بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، دادگای فیدراڵی بە سەرۆكایەتی دادوەر جاسم محەمەد عەبوود، كۆ بۆتەوە و بڕیاردانی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانی بۆ15 ی مانگی داهاتوو دواخستووە.
لە دانیشتنەکەدا سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ کە یەکێک لەو کەسانەیە کە سکاڵاکەی لەدژی درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە ئاماژەی بەوەدا، "پەرلەمانی کوردستان کە دەبێت رێگریکار بێت لە پێشێلکردنی یاسا؛ خۆی بووەتە سەرچاوەی نایاسایی و پێشێڵکردنی".
Your Comment