سەردەستەی باندێکی بەقاچاغ بردنی کوردەکان بۆ ئەورووپا ده‌ستگیر کرا

بەشی جیهان- ڕێکخراوی نیشتیمانی کرده‌ی تاوانی بەریتانیا  رایگەیاند، که‌سێکی کوردی عێراقی به‌ تۆمه‌تی بە قاچاغ بردنی خەڵک بۆ بەریتانیا و فەڕەنسا ده‌ستگیر کردووە.

کوردپرێس:

به‌پێی رۆژنامه‌ی هه‌واڵی Daily Mailی بەریتانی، ئاژنسی نیشتمانی کرده‌ی تاوانی بریتانیا (NCA) له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، که‌سێکیان به‌ گومانی ئه‌نجامدانی کاری فاچاغچێتی کردن به‌ کۆچبه‌رانه‌وه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مانچسته‌ر ده‌ستگیر کردووه‌ و پاش لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ کورده‌.

ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ناوی تارق نامیقه‌ و ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌ و له‌ ئۆڵدهام ده‌ژی، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای شاهانه‌ی مانچسته‌ره‌وه‌ بانگهێشت کرا و ئاماده ‌نه‌بوو بچێته‌ به‌رده‌م دادگا، دوێنی له‌ میانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مانچسته‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و پاشان به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی له‌به‌رده‌م دادگادا ماوه‌ی هه‌شت ساڵ زیندانی کردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا".

ئه‌و ئاژانسه‌ باسی له‌وه‌ش کردووه‌، "ئه‌م تۆمه‌تباره‌ له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ که‌ کورده‌ و باندێکی قاچاغچێتییان هه‌یه‌ و چوارکه‌سی دیکه‌ش له‌سه‌ر دانپێدانانی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، هه‌روه‌ها پێشتریش ئاژانسه‌که‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌م که‌سه‌ ده‌ستپێکردوه‌ و داواکراوی سه‌ره‌کیش بووه‌".

تارق نامیق ئاشکراشی کردووه‌، "له‌گه‌ڵ بانده‌که‌یدا کاریان هێنانی کۆچبه‌ران بووه‌ له‌ عێراق و ئێرانه‌وه‌ بۆ بەریتانیا و کۆچبه‌ره‌کانیش له‌نێو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا ده‌شارده‌وه‌، تا ئێستاش زیاتر له‌ هه‌زار و 900 کۆچبه‌ری له‌ ئه‌ڵمانیا و فەڕه‌نساوه‌ بۆ بەریتانیا بردووە و ئه‌و کاره‌شی هه‌ر 50 رۆژ جارێک ئه‌نجام ده‌دا".

News Code 7602

Your Comment

You are replying to: .
captcha