بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی به خه‌ندان-ی رایگه‌یاندووە: "بابەتی دەست لەکارکێشانەوەم په‌یوه‌ندی به‌ویستی تاکه‌که‌سییه‌وه نیه په‌یوه‌ندی به ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی و یاساوه هه‌یه، به‌ویستی خۆم بێت ده‌مه‌وێت ئه‌م پۆسته کۆتایی پێبێت له‌لایه‌ن منه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات بکه‌ین و خوێنی تازه بۆ ناو جه‌سته و ده‌ماره‌کانی ئه‌م شار و پارێزگایه بهێنین، به‌ڵام ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئۆتۆمبێلێک له رۆشتندا ناتوانین وازلێبهێنیت که خۆ شت شۆفێره‌که‌ی بیت تاوه‌کو نه‌یگه‌یه‌نیت به شوێنێکی ئارام یاخود که‌سێک رانه‌سپێردرێت ئه‌و ده‌ستاو ده‌سته بکات".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ماوه‌ی کارکردنی ئه‌و وه‌ک پارێزگار ته‌واوبووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، "ماوه‌ی کارکردنی من ته‌واونه‌بوه، به‌پێی یاسای ژماره 3ی ساڵی 2009 و به‌پێی یاسای ژماره 4ی ساڵی 2009 که هه‌ڵبژێردراوین ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌کو ئه‌وکاته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه و ئه‌نجومه‌ن پارێزگارێکی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی حوکمڕانی بۆ چوار ساڵه و بۆ ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی دیکه وه‌رنه‌گرێت ئێمه چوار ساڵه‌که‌ی خۆمان ته‌واوکردوه و له‌ڕوی ئه‌خلاقییه‌وه ئه‌و داوایه‌مان کردوه بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌کی جوان له سلێمانی دروستبێت که ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته".
ھەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی: "من له دۆخه سه‌خته‌کاندا داوای وازهێنان ناکه‌م تاوه‌کوو ئارام نه‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌راستی ئه‌و دۆخه‌ی پارتی و یه‌کێتی هێناویانه‌ته کایه‌وه کاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیان و بژێوی خه‌ڵک و بازاڕ و ده‌رفه‌تی کار و سه‌رمایه‌گوزاری و ئه‌رکی دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تداری کردوه، چ حکوومه‌تی هه‌رێم پێویسته تێبگات به پشتیوانی کردنی حکوومه‌ت خۆجێییه‌کان ئه‌م برینه ساڕ‌ێژ ده‌بێت چ ده‌بێت یه‌کێتی و پارتی تێبگه‌ن به‌پشتیوانی حکوومه‌ته خۆجێییه‌کانی حکومڕانییه‌کی راست و ره‌شید و ره‌وا دروستده‌بێت، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵک و حکومه‌ته خۆجێییه‌کان که‌وتونه‌ته به‌رداشی ململانێی لایه‌نه سیاسیه‌کان و کابینه‌که له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان".
Your Comment