هێزه‌کانی ئه‌مریكا پێگه‌كانی داعشیان له‌ نه‌ینه‌وا تۆپباران كرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ئاسیای ناوه‌ندی باسی له‌وه‌ کرد که‌ یه‌كه‌كانی تۆپخانه‌کانیان پێگه‌كانی چه‌کدارانی داعشیان له‌ نزیک فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره‌ له‌ باشووری مووسڵ تۆپباران كردووه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 15ی ئابی 2019 ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریكا (CENTCOM) له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ یه‌که‌کانی تۆپخانه‌که‌یان بۆ كۆتایی هێنان به‌ شانه‌ نوستووه‌كانی داعش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا پێگه‌كانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یان له‌ نزیک فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره‌ له‌ باشووری مووسڵ تۆپباران كردووه‌.

له‌ په‌یامه‌که‌ی CENTCOM که‌ فه‌رمانده‌ییی گشتیی هێزی سوپای ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ئاسیای ناوه‌ندی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ هاتووه‌: پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌که‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌تی عێراقی به‌ڕێوه‌ چووه‌ و تیایدا سه‌ربازه‌كانی یه‌كه‌ی مه‌یدانی تۆپهاوێژی دووه‌م و لیوای شه‌ڕكه‌ری یه‌كه‌می سه‌ر به‌ فیرقه‌ی 101 ئاسمانی به‌شدارییان كردووه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی شانه‌ نووستووه‌کانی داعش له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی گه‌یاره‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ کۆتاییی ساڵی 2017دا هێزه‌ عێراقییه‌کان و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوکاریی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆتاییان به ‌چه‌کدارانی داعش له‌ عێراق هێناوه‌ به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ڕێکخراوه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یێکی عێراق خۆیان حه‌شار داوه‌ و چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75752

Your Comment

You are replying to: .
captcha