سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی گه‌یشته پارێزگای‌ کوردستان

به‌شی کوردستان- سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێران گه‌یشته‌ پارێزگای کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 24ی گه‌لاوێژ به‌رانبه‌ر به‌ 15ی ئابی 2019 سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێران به‌ یاوه‌ریی ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسانی باڵای ده‌سه‌ڵاتی داد و به‌ مه‌به‌ستی کۆڵینه‌وه‌ له‌ کێشه‌ و گرفته‌کانی ده‌زگای دادی پارێزگای کوردستان گه‌یشته‌ ئه‌م پارێزگایه‌ و له‌ فڕۆکه‌خانه‌دا له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا حسێنی شاهروودی نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی، به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری کوردستان و ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌رانی پارێزگا له‌ په‌رله‌مانی ئێران پێشوازییان لێکرا.

ئه‌م سه‌فه‌ره‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ هیچ جۆره‌ لافیته‌یێک له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێران له‌ ئاستی شاری سنه‌ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ تیمه‌ کارناسییه‌کان و جێگرانی ده‌سه‌ڵاتی داد له‌ چه‌ندین ڕۆژ پێش ئێستاوه‌ له‌ پارێزگای کوردستانن به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ‌کردنی کێشه‌ و گرفته‌کان و ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتێکی کارناسانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75717

Your Comment

You are replying to: .
captcha