کوردپرێس:
وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوی کردەوە، له ئۆپه‌راسیۆنی ''ئیراده‌ی ناسر'' كه له لایه‌ن فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شه‌وه له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو، 18 چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كراون و چوار چه‌كداری دیكه‌شیان كوژراون.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین له (25) گوند ئه‌نجام دراوه و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یێكی زۆر چه‌ك و مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌دا.
ئۆپه‌راسیۆنی ''ئیراده‌ی نه‌سر'' كه له حه‌وتی ته‌موز له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستی پێكردوه، ئامانج لێی پاككردنه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین، مووسڵ و ئه‌نبار و ناوچه‌یێكی فراوانی سنوری عێراق-سووریایه له داعش.
*لە سبەی وەرگیراوە
Your Comment