کوردپرێس:
سه‌رچاوه‌یێک له پۆلیسی عێراق به هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزی گوت: ڕۆژی چوارشه‌ممه 7ی ئابی 2019 چه‌کدارێک له ناوچه‌ى سه‌بع ئه‌لبوور له باکوورى به‌غدا به چه‌کى بێده‌نگ ته‌قه‌ى له ئه‌ندامانى خێزانه‌که‌ى کرد و دواى ئه‌وه چووه‌ته ماڵێکى دراوسێیان که ناسیاویان بوو ته‌قه‌ى له‌وانیش کرد و له ئه‌نجامدا 12 که‌س کوژران و که‌سێکیش بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: دواى ڕووداوه‌که هێزه ئه‌منییه‌کان گه‌مارۆى ناوچه‌که‌یان داوه و توانیویانه ته‌قه‌که‌ره‌که ده‌ستگیر بکه‌ن که چه‌کێکى جۆرى غه‌داره و 16 نارنجۆکى ده‌ستى پێبووه و دواتر ڕاده‌ستى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کراوه و ئێستا له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه بۆ زانینى هۆکارى ڕووداوه‌که و دواتر ده‌درێته دادگا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment