کوردپرێس:
ڕۆژی سێشه‌ممه 6ی ئابی 2019 ئانا کۆزنیتسۆف کۆمسیارى سه‌رۆکى ڕووسیا بۆ مافه‌کانى منداڵان له کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: 30 منداڵى چه‌کدارانى به‌ڕه‌گه‌ز ڕووسى له عێراق ماون که کاروبارى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان به‌پێى پلانه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت و ئومێده‌وارین پێش کۆتایى هاتنى مانگى ئه‌یلوولى داهاتوو بگه‌ڕێنه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: ڕێکاره پێویسته‌کان گیراونه‌ته به‌ر و ته‌واوى به‌ڵگه‌کان پێشکه‌ش کراون بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه که هه‌رچه‌ند کارێکى ئاسان نییه به‌ڵام خوازیارین بێ گرفت به‌کۆتا بگات.
پێشتر و له ئابى ساڵى ڕابردووه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى ڕووسیا له هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى باوکیان چه‌کدارى داعش بوون و دایکه‌کانیان له گرتووخانه‌کانى عێراقدان و ژماره‌یان 115 منداڵه به شێوه‌یێک ئێستا نزیکه‌ى 90 منداڵیان به چه‌ند کاروانێک گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته و ته‌نها نزیکه‌ى 30 منداڵیان ماون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment