كەسوكاری داعشە عێراقییەكان لە نزیکیی مووسڵ نیشتەجێ دەکرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كەسوكاری تیرۆریستانی داعش كە پێشتر هەڵاتبوون بۆ سووریا لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە دەگەڕێندرێنەوە و لە نزیک مووسڵ جێگیر دەكرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوكار جاف ئەندامی مەڵبەندی مووسڵی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاندووە: "ئەو خێزانانەی بەنیازن لە سووریاوە بیانهێننەوە بۆ مووسڵ كەسوكاری تیرۆریستانی داعشن و لەئێستادا لەكەمپی هۆڵ جێگیر كراون، سەرجەمیشیان عێراقی نیین و بەشێكیان بیانین".

هاوكار جاف وتیشی: "ڕێكەوتنێكی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ناردنەوەی كەسوكاری داعشە بیانییەكان بۆ وڵاتەكانی خۆیان، بەڵام كاریگەری لەسەر دۆخی مووسڵ دروست دەكات".

ناوبراو ئەوەشی ڕوون كردەوە "حكوومەتی عێراق بەرنامەی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ گێڕانەوەی كەسوكاری داعشەكان، بۆئەوەی لەكەمپێكدا جێگیریان بكەن لەنزیک مووسڵ و لەژێر كۆنترۆڵی خۆیان بێت".

پێشتریش، مەحما خەلیل قائیمقامی لەسەركارلادراوی شنگال ڕایگەیاندبوو حكوومەتی عێراق بەنیازە 32 هەزار عێراقی لە كەمپەكانی سووریاوە بگەڕێنێتەوە بۆ پارێزگای مووسڵ كە بەشی هەرە زۆریان ئەو داعشانەن كە هەڵهاتبوون بۆ سووریا یاخود كەسوكاری چەكدارە كوژراوەكانی داعشن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75533

Your Comment

You are replying to: .
captcha