بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک" Kirkuk بە سەرۆکایه‌تی سەردار زەنگەنە و بە هەوڵی دەزگای رۆشنبيرى هونەری کەرکووک له ساڵی ٢٠٢٣ لە سینەما "مۆڵ تایم سەنتەر" لە شاری کەرکووک بەڕێوەده‌چێت.
دەزگای رۆشنبيرى هونەری کەرکووک، دەرگای وەرگرتنی فیلمی بە ڕووی هه‌موو فیلمسازانی بواری ئەنیمەیشن واڵا دەکات و داوایان لێده‌کات تاکوو نوێترین به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له ڕێگای لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی دیداری نێودەوڵەتی کەرکووکی سینەمایی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن به ناونیشانی https://web.facebook.com/profile.php?id=100088663077258 ڕه‌وانه بکه‌ن و بۆ هەر تێبینییەکیش پەیوەندیی بە ژمارە مۆبایلی 009647701222589 سەرۆکی دیدار بکەن.
له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌وه، ڕۆژانی ١ تا ٢٠ی کانونی دووهەم ٢٠٢٣ (ژانوییه‌ی ساڵی ٢٠٢٣) مۆڵه‌ت بۆ ناردنی کورته فیلمه ئەنیمەیشنییهکان دیاریی کراوه.
ئه‌و فیلمانه‌ی که بۆ دیداری نێودەوڵەتی کەرکووکی سینەمایی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن ره‌وانه ده‌کرێن، ده‌بێت ئەم مەرجانەی خوارەوەیان هه‌بێت:
١ ـ فیلمەکان بەرهەمی ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بێت.
٢ ـ پێشتر فيلمەکە لە دیدارەکانی پێشوترى دەزگا بەشدار نەبووبێت.
٣ ـ هەموو بابەتەکان رێگە پێدراوە و ئیدارەی دیدار، دەتوانێ هەر فیلمێک دوور بخاتەوە کە توندرەوی پێوە دیار بێت.
٤ ـ ئیدارەی دیدار، دەتوانێ هەر فیلمێک دوور بخاتەوە ئەگەر کێشەی هونەری هەبێت.
ڕاگەیاندنی گشتی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک".
مەنسوور جیهانی
Your Comment