پەیامی بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی بە بۆنەی سێیه‌مین ساڵیادی شەهید بوونی سەردار حاجی قاسم سولەیمانیەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کوڕی خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی، دۆستی نزیکی حاجی قاسم سولەیمانی، لە پەیامێکدا بەبۆنەی سێیه‌مین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانیەوە لە بەغدا ڕایگەیاند: ئێمە هاوبەشی خەمتانین. شەهیدبوونی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی هێندەی کۆچی دوایی باوکم کاریگەری لەسەر من و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەمان هەبوو.

ناوبراو زیادی کرد: ئازایەتی شەهید سولەیمانی و کۆماری ئیسلامی ئێران لەبیر ناکەین. بڕیار بوو کاری زیاتر پێکەوە بکەین، بەڵام بەداخەوە نەگەیشتینە ئاواتەکەمان، جێگای بەهەشت بێت.

News Code 7536

Your Comment

You are replying to: .
captcha