ئامادەین لەسەر بنەمای ده‌ستوور و رێککه‌وتنی سیاسی ‌لەگەڵ حکوومه‌تی عێراق ڕێککەوین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان زانیاریی گرنگ له‌باره‌ی ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عێراق ئاشکرا ده‌کات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌ میدیای فه‌رمیی حکوومه‌تی هەرێمی راگه‌یاندووه‌: "کابینەی نۆیەم هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق بەردەوامە و شاندەکانی هەرێم چەندین جار سەردانی بەغدایان کردووە و چەندین لیژنە بۆ کۆمەڵێک بابەتی وەک پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق و دۆسییەی نەوت و چاودێریی دارایی پێکهێنراون".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، "دوایین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا پێش سەری ساڵی نوێ بووە و ئێستاش ئامادەین هەرکاتێک پێویست بکات سەردانی بەغدا بکەین و چاوەڕێی ئەوەین کاتێک دابنرێت بۆ ئەوەی پێکەوە کۆ ببینەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە گرنگانە بکەین، لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی تر کە پەیوەستن بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بابەتی پێشمەرگە".

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، "ئێمه‌ جددین له‌سه‌ر رێککه‌وتن و بنه‌مای رێککه‌وتن یه‌کلایی بووه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌ستور و رێککه‌وتنی سیاسییه‌ که‌ کوتله‌ سیاسیه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی حکوومه‌تی سوودانی رێککه‌وتنیان کرد و له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ردرا، له‌سه‌ر ئه‌و دوو بنه‌مایه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ین رێکبکه‌وین له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق".

News Code 7519

Your Comment

You are replying to: .
captcha