بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رزگار عیسا سوار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، بە باس‌نیوز-ی ڕاگەیاندووە: "ده‌ستبردن بۆ داخستنی باڕ و یانه‌کانی سه‌رچنار بۆ به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵکه، ئه‌م هه‌ڵای راگه‌یاندنه، ئەوەمان لە بیرمان ناباته‌وه کە یەکێتی بەرپرسە لەو دۆخەی بەسەر سلێمانیدا دێت، بە تایبەتیش لە بابەتی تاڵان‌کردنی داهاتەکەی، هەروەها بۆ په‌رده‌پۆش کردنی بابەتی تێوەگلانی یەکێتییە لە له تیرۆر کردنی کادیرانی خۆی".
جەختیشی کردەوە کە یانەکانی شەوانە تەنیا لە سەرچنار نین تا بە داخستنیان، وابزانرێ ئەو کێشەیە لە سلێمانی نەماوە، بەڵکوو بە گوتەی سیاسییەکانی خودی سلێمانی، لە تەواوی شارەکە دەیان شوێنی کاری خراپ هەن و داشنەخراون. گوتیشی: "ئەم دیاردەیە ساڵانێکە هه‌یه، بۆچی ئێستا باسی ده‌کەن؟"
بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە: "بڕیاری دروست بۆ یه‌کێتی، گه‌ڕاندنەوەی پاره درزاوە‌کانی سلێمانییه، حکوومه‌ت ئه‌وه‌ی له توانایدا بووبێت کردوویه‌تی و بڕیاری دروستی داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ده‌ستی داوه‌تێ شتێکی لاوه‌کییه و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک سه‌رقاڵ بکه‌ن به داخستنی چەند شوێنێک، دواتریش داهاتی سلێمانی ببه‌ن و که‌س پێی نه‌زانێت".
جەختیشی لەوە کردەوە: "بینیوتانه له ڕووی ئه‌منییه‌وه چی‌یان له سلێمانی کردووه؟ خه‌ڵک متمانه‌ی نه‌ماوه به‌وه‌ی به ئارامی له ماڵی خۆی بێت، ئارامی و ئاسایش نه‌ماوه و هاتووه ده‌یه‌وێت پرسی داخستنی چه‌ند باڕێک زه‌ق بکاته‌وه، تیرۆرست له‌ژێر سێبه‌ریان حه‌واوه‌ته‌وه و کادیری خۆیان بە ژن و منداڵەوە تەقاندۆتەوە، ئێستاش هاتوون ئه‌م بابەتە زه‌ق ده‌که‌نه‌وه، کە چه‌ند باڕێکیان داخستووه!"
رزگار عیسا ئاشکرای کرد کە یەکێتی نووسراوی بۆ کادیری خۆی کردووە تا "به‌زۆر سه‌ردانی سه‌رچنار بکه‌ن، توخوا عه‌یب نییه بابه‌تی باڕه‌کانیشتان بۆ وروژاندنی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵک کردووه بە چه‌کێک؟"
Your Comment