تاکە بەربەست لە بەردەم چەسپاندنی بەشە بوودجەی هەرێم، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مانگی 1ی ئەمساڵ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێم، لە هەمانکاتدا ڕادەست کردنی فایلی نەوتی هەرێم بە حکوومەتی ناوەندی عێراق، کە ئەمەش کاردانەوەی توندی بەرپرسانی هەرێمی لێکەوتەوە، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی داداگا، هاوکات بە گرفتێکی نوێییان لە نێوان هەرێم و بەغداد لە قەڵەمدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت: "وه‌كوو ده‌زانرێت ئه‌م حكوومه‌ته‌ی عێراق حكوومه‌تی حزبه‌ گه‌وره‌كانی عێراقه‌، لە ‌كورد (پارتی و یه‌كێتی)، له‌ سونه‌ (ته‌قه‌دوم و عه‌زم) له‌ناویدان، له‌ شیعه‌كانیش حزبه‌ گه‌وره‌كان ئیتر حكوومه‌تی خۆیانه‌ هه‌ر ڕێككه‌وتنێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بیكه‌ن ده‌توانن به‌ئاسانی له‌ناو په‌رله‌مان تێی په‌ڕێنن، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی چی لێده‌كه‌ن تاكه‌ به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌میان ئه‌گه‌رنا به‌ڕای من ئاسانه‌، چوونكه‌ هه‌مان حكوومه‌ت زۆرینه‌ن له‌ په‌رله‌مان ده‌توانن هه‌رچیان بیه‌وێت له‌ په‌رله‌مان تێی بپه‌ڕێنن."

جەمال کۆچەر جەخت دەکاتەوە: "ته‌نها بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق به‌ربه‌سته‌ له‌ ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له ‌پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق".

ئەو ئەندامەی کاروباری لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌رێم هیچ ڕاده‌ست نه‌كات و به‌ته‌مابێت له‌ به‌غداده‌وه‌ بودجه‌ی بۆ بێت لای من ئه‌مه‌ ئه‌سته‌مه."

جەمال کۆچەر ئەوەشی وت: "هه‌رچی ده‌نووسرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت لە پڕۆژە یاسای بودجە مه‌رج نییه‌ ئه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام تێده‌په‌ڕێت چونكه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی هه‌رێم ناوه‌ستێت ئیتر ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم پاره‌ وه‌رده‌گرێت یان نا؟ به‌ڕای من له‌وانه‌یه‌ به‌شێک وه‌ربگرێت، بۆ نموونه‌ 200 ملیار ئه‌گه‌ر نه‌وتی ڕاده‌ست نه‌كرد باوه‌ڕناكه‌م له‌مه‌ زیاتر وه‌ربگرێت. "

لە ساڵی 2014 وە کێشەی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم دروست بووە، حکوومەتی ئەو کاتەی عێراق بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی بەهۆی کێشە و ململانێکانەوە لەگەڵ هەرێم، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، تا دواجار لە ساڵی 2021 ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێم و بەغداد بە سەرۆکایەتی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق مستەفا کازمی ئەنجامدرا و بڕیاردرا هەتا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی مانگانە حکوومەتی عێراقی وەک پێشینە 200 ملیار دینار بۆ تەواوکاری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

News Code 7432

Your Comment

You are replying to: .
captcha