بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 14-12-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له مارک برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونهوەيهكدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته سياسييه‌كان و دامه‌زراندنى حكومه‌تى نوێى فيدراڵیی عێراق، كێشه و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانيان، دوایین سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و گفتوگۆكانی بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له به‌غدا تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى و مارک برايسۆن ريچاردسۆن جه‌ختيان له پێشكێش كردنى خزمه‌تگوزاريى باشتر به هاووڵاتیيانى عێراق و دابينكرنى ده‌رفه‌تى كار و جێبه‌جێ كردنى كارنامه و کاری لەپێشینەی حكوومه‌ت كرده‌وه. هه‌روه‌ها هەردوولا دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيان خسته به‌ر باس و يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستيى هه‌رێمى كوردستانيان "به گرنگ و پێويست" زانى به‌تايبه‌تيش يه‌ک ده‌نگيى تيمى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا.
نێچيرڤان بارزانى رایگەیاند: "هه‌رێمى كوردستانى پشتيوانى له حكومه‌تى نوێی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زيران ده‌كات و ده‌رفه‌تێک هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به پشتگيريى لايه‌نه به‌شداره‌كانى حكومه‌تى فيدراڵى." هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا "به پێويست و گرنگ" له قه‌ڵه‌مدا.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوايين پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه به گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
Your Comment