ئیبراهیم ڕەئیسی گەیشتە سنە و پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی ئازادی بۆ ئەو شارە کردەوە

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران بە یاوەریی شاندێک سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ کردنەوەی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی سەدی ئازاد گەیشتە شاری سنە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە فڕۆکەخانەی سنە لەلایەن پارێزگاری سنە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای پارێزگا و نوێنەری وەلی فەقیەوە پێشوازیی لێکرا.

پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی ئازاد بۆ وێستگەی خاوێن کردنەوەی ئاوی سنە لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی 1399 هەتاویەوە دەستی پێکردبوو و ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی سەرماوەزی 1401ی هەتاوی بە ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆمار و بە گوژمەی 850 ملیار تمەن سەرمایەدانیان، کرایەوە.

News Code 7359

Your Comment

You are replying to: .
captcha