ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات

بەشی ئێران- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی یارمەتیدەر نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی ڕابردوو حسێن ئەمیر عەبدولله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌نجامدا و دوایین دۆخی پێشهاتە سنوورییەکان و ململانێ سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریا گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکران.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژەدان بە تێگەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و پێویستی چارەسەرکردنی ئەو نیگەرانیانە، جەختی لەوە کردەوە: "بەدیهێنانی ئەمە پێویستی بە بەردەوامیی دانوستانە ئەمنییەکانی نێوان دوو وڵات هەیە، پەنابردن بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی نەک هەر یارمەتیدەر نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکوو زیانی لێدەکەوێتەوە و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات".

عەبدولله‌هیان هەروەها ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ پێشکەش کردنی هەر هاوکارییەک لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی نێوان دوو وڵات ڕاگەیاند.

لەم وتوێژەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای ڕوونکردنەوەی بارودۆخی ئێستا و هەڵوێستەکانی وڵاتەکەی، "ڕۆڵی بنیاتنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەرز نرخاند و بڕیاریدا درێژە بەو پەیوەندییانە بدات".

News Code 7350

Your Comment

You are replying to: .
captcha