جارێکی دیکە توێکاری بۆ تەرمی سەهەند ئەحمەد دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەو مێردمنداڵه‌ کە کەسوکارەکەی‌ دەڵێن لەژێر ئەشکەنجەی‌ پۆلیسی‌ سلێمانیدا گیانی لەدەست داوه‌، بڕیاره‌ جارێکی دیکە له‌ پزیشکی دادوەری توێکاری‌ بۆ ته‌رمه‌که‌ی‌ بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ شه‌ممه‌ 5ی سەرماوەز گۆڕی سەهەند ئەحمەد له ‌گۆڕستانی‌ کانیسپیکه‌ هه‌ڵدرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ له ‌ڕووداوه‌که‌ پێکهێنراو دادوه‌ر بڕیاری دا گۆڕه‌که‌ی هه‌ڵبدرێته‌وه‌.

12ی ئه‌م مانگه‌، مێردمنداڵێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به‌ناوی سه‌هه‌ند ئه‌حمه‌د له ‌بنکه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار گیانی له‌ده‌ست دا، پاشان ته‌رمه‌که‌ی بۆ پزیشکی دادی گواسترایه‌وه‌، دواتریش که‌سوکاره‌که‌ی رایانگه‌یاند، کوڕه‌که‌یان ئه‌شکه‌نجه‌ دراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

دوای‌ ڕووداوی گیان لەدەست دانی سەهەند ئەحمەد، سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌ناوه‌وه ‌و ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی پۆلیسه‌که‌ کامێرا هه‌یه ‌و لیژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه‌ و هه‌ریه‌که‌م رۆژ تیمه‌کانی به‌ڵگه‌ی تاوان ئیجرائاتی یاساییان کردوه‌ له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌، ته‌رمه‌که‌ش براوه‌ته‌ توب عه‌دلی ‌و توب عه‌دلی شه‌رم له‌که‌س ناکات ‌و هه‌ر ئاسه‌وارێک به‌لاشه‌ی ئه‌و کوڕه‌وه‌ هه‌بێت بۆمان ده‌نووسن".

News Code 7334

Your Comment

You are replying to: .
captcha