PKK بەئەنقەست هێزی تورکیا بۆ نێو هەرێمی کوردستان ڕادەکێشێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لێژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەکەکە ڕێزی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ریڤینگ هرووری، سەرۆکی لێژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە: "گومانی تێدا نییە، کە پەکەکە بەئەنقەست وا دەکات، تا هێزی زیاتری تورکیا بێتە نێو هەرێمی کوردستان، ئەگەرنا پەکەکە دەیتوانی بارەگای سیاسیی لێرە هەبێت، هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئاشتی دەدا بەبێ چەک، لە لایەکی دیکەشەوە، پەکەکە زۆر دەستوەردان دەکات و دەستی بەسەر ناوچەیەکی زۆری سنوورەكانی هەرێمی كوردستاندا گرتووە.''

ناوبراو ئەوەیشی خستە ڕوو، کە مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٣ زۆر هەوڵیان دا تا پرۆسەی ئاشتی لە نێوان پەکەکە و تورکیا بەرقەرار ببێت، تورکیا و پەکەکە لەسەر ئەوە پێک هاتن کە هێزی چەکداری پەکەکە لە باکوور نەمێنێت، بێتە باشوور و ئەمەش ڕامانێکی هەیە، بووە بە بیانوو، کە چەند ساڵێکە تورکیا بەهۆیەوە بۆردوومانی باشووری کوردستان دەکات، بێگومان تورکیاش مەرامی دیکەی لەپشت ئەمەوە هەیە، بەڵام هەبوونی بارەگاکانی پەکەکە یەکەم هۆکارە بەدەستییەوە.

سەرۆکی لێژنەی کاروباری پێشمەرگە گوتیشی: "زۆر گرنگە سنوورێک بۆ پەکەکە و هێرشەکانی تورکیا بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان دابنرێت، بەتایبەت لەلایەن بەغداوە بێدەنگی بشکێنرێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر بهێنرێتە دەنگ و سانسۆرێک دابنرێت".

News Code 7306

Your Comment

You are replying to: .
captcha