بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکوومەت، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی كێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە گفوگۆ کراوە.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشانە "بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی کارنامەی وەزاریی حکوومەتی نوێی فیدراڵی" کراوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق کرد جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە "شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان".
Your Comment