بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باربارا لیڤ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌باره‌ت به پرسیارێک له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و گازی هه‌رێم و بڕیاره‌كه‌ی دادگەی فیدراڵی ڕایگەیاند: له سه‌ردانی ئه‌م مانگه‌دا بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، پێشنیارم كردووه کە هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆكی هه‌ولێر و به‌غدا به نێوه‌ندگیری لایه‌نی سێیه‌م، ده‌ست به دانووستان بكه‌ن.
ڕاشیگەیاند: ئه‌وه‌ی پێشنیارم كردووه، ئه‌وه‌یه به‌غدا و هه‌ولێر ڕێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به نێوه‌ندگیری لایه‌نی سێیه‌م له‌هه‌ر كوێیه‌ک پێیان باشه گفتوگۆ بكه‌ن و ده‌رفه‌ت بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و پرسه بڕه‌خسێنن.
لیڤ دووپاتیشی کردەوە کە چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه زۆری خایاندووه و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری به‌دوادا هاتووه و پێویسته ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بۆ بدۆزرێته‌وه و بابه‌ته‌كه پێویستی به هه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت و گاز هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
ڕوونیشی کردەوە کە بڕوای وایه په‌یامه‌كه‌ی به‌باشی گه‌یشتووه به هه‌ولێر و به‌غدا. جەختیشی کردەوە کە دڵنیایە سه‌ركرده سیاسییه عێراقییه‌كان له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌توانن میكانیزمێكی نوێ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و پرسه بدۆزنه‌وه، جا له ڕێگەی نێوه‌ندگیرییه‌كی فه‌رمی بێت یاخود ڕاسته‌وخۆ خۆیان ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیک، ئاشكراشی كرد، وڵاتەکەی هیچ هه‌ڵوێستێكی یاسایی و ده‌ستووری له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگەی ئیتیحادی نانوێنێت، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره ڕه‌وشی عێراق باشتر ناكات.
Your Comment