بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ-ی حکوومەتی تورکیا رایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەزگای هەواڵگری (MİT) لە کەمپی مەخموور دوو چەکداری پەکەکەی بەناوەکانی حەتیب گونەی و ئایا ئەحمەد سولەیمان دەستگیرکران و برانەوە بۆ تورکیا".
لە ماوەی رابردوودا چەندین جار ئەو کەمپە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومان کراوە و زیانی گیانی و ماڵی لێکەوتووەتەوە.
کەمپی مەخموور کە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە کەمپی "پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی" دەناسێندرێت، زیاتر لە 12 هەزار کەس لێی نیشتەجێن.
Your Comment