بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی سەربە پەکەکە راگەیێندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکای پاراستنی گەلیان بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە: لەو شەڕ و پێکدادانەدا کە رۆژی 11ی ئەیلوول لە ناوچەی زاپی هەرێمی کوردستان روویدا لانیکەم 10 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
هەپەگەدا ئاماژەی بەوە دا، رۆژی 11ی ئەیلوول لە گردی جوودی لە ناوچەی زاپ شەڕێکی تووند روویدا و ناسنامەی 10 سەربازی تورکیای بڵاو کردەوە بە ناوەکانی "ساڤاش، فاتیح، گۆکهان، سەرکان، بوراک، ناجی، هاروون، مەرت، ئۆغوز و فوئاد" و دەڵێت، ئەو سەربازانەن کە کوژراون.
هەگەپە لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، ئەو ناوچەیەی تەرمی سەربازەکانی لێ بوون، "لەلایەن فڕۆکەی جەنگی و تۆپهاوێژەکانی سوپای تورکیاوە بە چڕی بۆردوومان کراوە". هەروەها دەشڵێت: "سوپای تورکیا لە بۆردوومان کردنی چەند تونێلێکی گەریلاکانیان بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بەکارهێناوە".
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەو راگەیێندراوانەی بڵاویکردوونەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، رۆژی 11ی ئەیلوولی 2022 چوار سەربازی وڵاتەکەی لەو شەڕەدا کوژراون.
Your Comment