بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی فورات نیووزدا ڕایگەیاند: بارودۆخی ئێستای عێراق بەتەواوی بشێوەیە جەختی کردەوە: دەبێت ڕێگای خێرا بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لەم وڵاتەدا، چوونکە ناکرێت ئەو وڵاتە لەم دۆخەدا بهێڵدرێتەوە.
سوورچی ئاماژەی دا بەوەی کە پێناچێت ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆ ببێتەوە و داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی دەسەڵاتدار کرد کە لە دانوستانەکانی ئێستای نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا ڕەوشی ئێستای وڵات لەبەرچاو بگرن.
Your Comment