کوردپرێس:
بەپێی بڕیاری دادگا؛ "بە ئەندامبوونی هەرێم كەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نادروستە و كورسییەكەی دەبێت بگەڕێنێتەوە بۆ سكاڵاكار كە كاندیدێكی پارتییە لە سنووری هەولێر."
بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، پێدەچێت ئەو کورسییەی سەرۆکى فراکسیۆنى بدرێت بە لەیلا ئەکرەم، کاندیدى پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەى سێى پارێزگاى هەولێر، کە هەشت هەزار و ٥١٧ دەنگی بەدەستهێناوە.
بەهۆی ئەو بڕیارەی دادگاوە، ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی کەمدەبێتەوە بۆ ١٧ کورسی و کورسییەکانی پارتیش دەبیتە ٣٢ کورسی.
Your Comment