بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زەرغام ئەلمالیكی لە گفتوگۆیەكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "مەوازین نیووز" رایگەیاند: "پێویستە پێش ئەنجامدانی هەر كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرجەم هێزە سیاسییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و پرسی ئەو خوێنانەی ڕژیان و هەروەها پرسی کشانەوەی رەوتی سەدر تاوتوێ بكەن".
ئەلمالیکی دەشڵێت: پێویستە بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕەوتەکان خشتەیەکی کاتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکرێت.
ناوبراو وتیشی: گەلی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەت، هەروەها پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بودجە بڕیار دەدەن.
Your Comment